بەمەبەستی راوێژكردن بە ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی و هاوكات لەگەڵ بەردەوامی ئامادەكاریەكان بۆ كردنەوەی پێشانگای تایبەتی ژوری بازرگانی وپیشەسازی مازندەران كە بڕیارە لە 21 تا 24-5-2014 لە سلێمانی بكرێتەوە .
هەریەكە لەئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی مازندەران ئاغای ئەسغەری و ئاغای موهاجر سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد ولەگەڵ یاسین رەحیم جێگری یەكەمی سەرۆكی ژورەكەداكۆبونەوە .
لەكۆبونەوەكەدا دوای راوێكردن بە جێگری سەرۆكی ژور،داوایانكرد ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی هاوكاریانبێت تاوەكوبتوانن پێشانگایەكی سەركەوتو نمایش بكەن .
لای خۆشیەوە یاسین رەحیم پشتگیری تەواوی ژورەكەی بۆخستنەرو هیواشیخواست پێشاناكە یەكێك بێت لە پێشانگا سەركەوتوەكان.
لە ئێستادا ژمارەیەكی بەرچاولە كۆمپانیاكا بەمەبەستی بەشداریكردن خۆیان ناونوس كردوە و هەر كۆمپانیایەكی دیكەش بیەوێت بەشداری بكات دەتوانێت سەردانی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بكات .







