باڵوێزی گشتی كەنەدا لە عێراق رایگەیاند:كەنەدا هاتوە بۆ هەرێمی كوردستان و دەیەوێت هاوكاری پێشكەش بكات.
برۆنۆ ساكۆمان وتیشی یەكێك لە پرۆژەكانیشیان پێدانی ڤیزەیە بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە بەوتەی خۆی برۆژەكانیان لە كۆتایی مانگی پێنج‌دا دەستپێدەكات .
هاوكات باسی لەوەشكرد كە وڵاتەكەی هیچ ئەجێندایەكی لە عێراق و هەرێمدا نیە جگە لە هاوكاریكردن .
لای خۆشیەوە جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند كه باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عیراق و ئوردون ئاشكرای كردووه كه وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه كونسوڵخانه له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15ی نیسانی 2014، برۆنۆ ساكۆمان باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عیراق و ئوردون، سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد و لەلایەن یاسین رەحیم جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی هەردوئەندامی ئەنجومەن دلاوەر عەلی صۆفی و عوسمان فەتاح ەوە پێشوازیكران به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان.
یاسین ره‌حیم جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بەسایتی ژوری راگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كه‌ندا داوامان كرد په‌له بكه‌ن له كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه له‌هه‌رێمی كوردستان.
یاسین ره‌حیم وتی: “باڵیۆزی كه‌نه‌دا به‌ڵێنی پێداین كه كاری جددی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات كونسوڵخانه‌له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه”.
وتیشی: “برۆنۆ ساكۆمان به‌ڵێنی دا كه كارئاسانی بۆ بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وڵاتی كه‌نه‌دا بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی كاری بازرگانی”.
یاسین ڕه‌حیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه داوای له باڵیۆزه‌كه كردووه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی وڵاتی كه‌نه‌دا و ئه‌ویش به‌ڵێنی دا كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز دروستبكات.
جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه باڵیۆزی كه‌نه‌دا پێ راگه‌یاندون كه وه‌فدێكی زانكۆی كه‌نه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و دێنه شاری سلێمانیش، كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه تایبه‌ت به خوێندن و خوێنده‌واری.