سه‌رۆكی ژوری بازرگانی بولگاریا و وه‌فدێكی هاورێی سه‌ردانی ژوری بازرگانی سلێمانیان كرد‌و بڕیاریشه هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌نێوان هه‌رێم و سۆفیادا بكرێته‌وه.

یاسین ره‌حیم جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بە سایتی ژوری رایگه‌یاند “ژوری بارزگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پشتگیری له دامه‌زراندی كۆمپانیاكانی بولگاریا ده‌كات بۆ كاری وه‌به‌رهێنان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆتۆكۆڵێكمان له‌گه‌ڵیاندا واژۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به پراكتیكی كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له سلێمانی”.

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی وتیشی، ئه‌و وه‌فده هه‌ر بوارێكی وه‌به‌رهێنانیان پێباشه ڕێگه‌یان پێده‌ده‌ین و پشتگیریان ده‌كه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی بولگاریا له هه‌رێمی كوردستان یاسین ره‌حیم رونیكردەوە “له ئێستادا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی بولگاریا له هه‌رێمی كوردستاندا، هاوكات بریاره هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و سۆفیا بكرێته‌وه”.

كراسین دیمیترۆڤ جێگری وه‌زیری ئابوری و وزه‌ی بولگاریا رایگه‌یاند “به پێویستی ده‌زانین په‌یوه‌ندییه كۆنه‌كانی نێوان بولگاریا و عیراق زیندو بكه‌ینه‌وه كه پێشتر له نێوانیاندا هه‌بووه، وتیشی كاركردنمان له بواره جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان و وزه و پیشه‌سازیدا ده‌بێت”.









