وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق یه‌كێتی ژوره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئاگاداركردۆته‌وه، له هاورده‌كردنی رۆنی رووه‌كی كه رۆنی به‌رازی تێكهڵكراووه.
یاسین رەحیم جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی بۆ سایتی ژور ئاشكرایكرد كە داوایان لەكوالیتی كۆنترۆڵ ولایەنە پەیوەندیدارەكانكردوەبەدواداچون بۆ ئەوبابەتە بكەن.
یه‌كێتی ژووره بازرگانیی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند”وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاگاداری كردینه‌وه ئه‌و ئه‌و ڕۆنه ڕووهكیانهی له مالیزیاوه هاورده ده‌كرێن و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، ڕۆنی به‌رازیان تێكه‌ڵكراوه”.
هاوكات باڵیۆزخانه‌ی عێراقیش له مالیزیا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی ئاگاداركردۆته‌وه بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕاستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و، ئه‌وانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
كۆمپانیا مالیزیاییهكان ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه‌و ڕایانگه‌یاندووه هیچ ڕۆنێكی به‌راز تێكه‌ڵ به‌و ڕۆنه‌ی ڕووهكیانه نه‌كراون كه هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كرێن، ناڕه‌زایی خۆشیان له‌باره‌ی وروژاندنی بابه‌ته‌كه‌وه ده‌ربڕیووه.