له درێژه‌ی ئه‌و پێشانگا تایبه‌ت و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا پێنجه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له بواری كشتوكاڵ و خۆراك به به‌شداریی 315 كۆمپانیا له 26 وڵات بكرێته‌وه.
هه‌ردی عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر،رایگه‌یاند: بڕیاره رۆژانی 26 – 29/11 پێنجه‌مین پێشانگای كشتوكاڵ و خۆرك له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بكرێته‌وه.
وتیشی: له‌و پێشانگایه‌دا كه به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری به‌رێوه‌ده‌چێت، 315 كۆمپانیا له 26 وڵاتی جیاواز به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه: پێشانگاكه له دووبه‌ش پێكدێت، ئه‌وانیش به‌شی پیشه‌سازی خۆراك و به‌شی كشتوكاڵ، كه پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌كی زۆر له بازرگانانی ناخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاماده‌ی ئه‌و پێشانگایه بن.
شایه‌نی باسه له ساڵی 2005ه‌وه تاكو ئێستا 58 پێشانگا له‌بواره جیاجیاكان له شاری هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه‌و له‌و ژماره‌یه 8 پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بوون، كه ئه‌مه‌ی دواییان تایبه‌ت بوو به بواری فڕۆكه‌وانی.
شاره‌زایانی بواری ئابو‌وری بازرگان‌یش پێیانوایه كردنه‌وه‌ی پێشانگا له هه‌رێمی كوردسان هۆكارێكه بۆ ناساندنی بازرگانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌یه‌كتر و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمو‌ونی وڵاتان بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابو‌وری له هه‌رێمی كوردستان.
سەرچاوە: خەندان