ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری كردنەوەی شاری پزیشكی فاروقی كرد

بەئامادەبونی سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و سەرمایەداران و راگەیاندنكاران و لایەنە پەیوەندیدارەكان .
ئەمڕۆ دووشەممە 14 ی نیسانی 2014  شاری پزیشكیی فاروق بە فەرمی كرایەوە، كەلە چەندین كلینیكی پزیشكی و سەنتەری تەندروستی تایبەت لەگەڵ نوێترین و پێشكەوتووترین تەكنۆلۆژیای سەردەم ئامادە كردووە لەگەڵ هەموو پێوانە جیهانییەكان بۆ سەلامەتیی نەخۆش.
شاری پزیشكیی فاروق كە گەورەترین شاری پزیشكییە لەسەر ئاستی عێراق، خزمەتگوزاریی تەواو و فراوان بە بەرزترین ئاست و ستانداردی جیهانی پێشكەش بە نەخۆشەكانی دەكات و لە رێگەی سیستمی “حەكیم” ی ئەلیكترۆنی سەرجەم كارەكانی بەڕێوە دەبات. 
سیستمی “حەكیم” سەرجەم بەرنامەكانی نەخۆش و شێوازی چارەسەركردن و جۆرەكانی دەرمان لە خۆ دەگرێت و هەموو كاتێك ئاسانكارییەكی تەواویان بۆ دەكات بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵ كە لە كوردستان و لە عێراقدا هاوشێوەی نییە.
 
شاری پزیشكیی فاروق دەكەوێتە سەر شەقامی مەلیك مەحموود و لەسەر رووبەری 70,000 مەتر دووجا بنیات نراوە. شارەكە پێكهاتووە  210 قەرەوێڵەی نەخۆش و زیاتر لە 120 پزیشكی خاوەن ئەزموون و بڕوانامەی جیهانی ئاگاداری نەخۆشەكان دەبن.
شارەكە لە 120 ژووری پێشكەوتووی تاك و 21 سویتی مۆدێرن بە نوێترین دیزاین و 3 ژووری سەرۆكایەتی ئامادە كراوە و 11 ژووری نەشتەرگەری لە خۆ دەگرێت.
لەو چوارچێوەیەدا دەستكراوە بە كاراكردنی بەرنامەی “حەكیم” كە ئامانج لێی بە ئەلیكترۆنیكردنی رێوشوێنە پزیشكییەكانە لە سەنتەری فاروق-ی پزیشكی و دروستكردنی فایلی پزیشكیی ئەلیكترۆنیی گشتگیر بۆ نەخۆشەكانی، كە پێكدێت لە سی ڤیی نەخۆشییەكە و ئەو جۆرە دەرمانانەی كە بۆ نەخۆشەكە سەرف دەكرێن و حەساسیەتی بۆ چەندین جۆر لە دەرمان، ئەو كارەی كە سەلامەتیی نەخۆش مسۆگەر دەكات و كات ‌و ماندووبوون لەسەر نەخۆش ‌و پزیشك كەمدەكاتەوە ‌و بە تێچوویەكی واتە خەرجییەكی كەم ‌و زیادكردنی  توانای چاودێریی تەندروستی.  
بە پێی ئەوەی كە لەسەر زاری فاروق مستەفا سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی گرووپی فاروق-دا هاتووە بژاردەی شاری فاروق- ی پزیشكی كەوتە سەر كۆمپانیای بە ئەلیكترۆنیكردنی تەندروستیی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردن، بەهۆی ئەوەی كە بەرنامەی “حەكیم” لە ئوردن سەلماندی لە چالاكیی تەواو ‌و بەدیهێنانی پێشخستنی بنەڕەتی لە چاودێریی تەندروستیی پێشكەشكراو بۆ هاوڵاتی، هەروەها بەڕێز فاروق تەئكیدی كردەوە  جێبەجێكردنی سیستەمی “حەكیم” وەرچەرخانێكی جۆری لە سروشتی خزمەتگوزاری ‌و چاودێریی تەندروستی دروست دەكات، كە لەلایەن شاری فاروق-ی پزیشكییەوە پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێت، هەروەك سەنتەرەكە لە توانایدایە خزمەتی ژمارەیەكی زۆرتر لە نەخۆش بكات بەپێی ئەو وەبەرهێنانە نموونەییەی كات ‌و كەلوپەلانەی كە جێبەجێكردنی بەرنامەی “حەكیم” لە شاری فاروق-ی پزیشكی دابینی دەكات.
لەلایەن خۆیەوە “غەسان لەحام” سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای بە ئەلیكترۆنیكردنی تەندروستیی نێودەوڵەتی دووپاتیكردەوە كە جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیە لە سەنتەری فاروق-ی پزیشكی بەشێوەیەكی كاریگەر بەشدار دەبێت لە بەدیهێنانی پەیامی سەنتەرەكە ‌و ئەركەكەی كە لە پێناویدا دروستكراوە، كە ئەویش پێشكەشكردنی چاودێریی تەندروستییە بۆ نەخۆش بەپێی بەرزترین پێوەرەكان و بەتێچوویەكی گونجاو، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەرنامەی “حەكیم” یارمەتیدەر دەبێت بۆ راییكردنی كارەكانی سەرجەم بەشەكان، هەروەك كارئاسانی دەكات بۆ رێوشوێنەكانی وەرگرتنی چاودێریی تەندروستی لەسەر نەخۆش و سەردانیكەرانی سەنتەرەكە.
“لەحام” ئەوەشی راگەیاند: “هەڵبژاردنی كۆمپانیای بە ئەلیكترۆنیكردنی تەندروستیی نێودەوڵەتی و بەرنامەی “حەكیم” لەلایەن سەنتەری فاروق-ی پزیشكی، بەڵگەیە لەسەر ئەو ناو و ناوبانگە پزیشكییەی كە ئوردن لە هەردوو بواری چاودێریی تەندروستی ‌و تەكنۆلۆژیای زانیارییەوە پێی بڕاوە”، هەروەها دووپاتیكردەوە سەركەوتنی كۆمپانیای بە ئەلیكترۆنیكرنی تەندروستیی – ئوردن لە جێبەجێكردنی بەرنامەكە لە ناوخۆدا بووە هۆی راكێشانی متمانەی سەنتەری فاروق-ی پزیشكی و گرتنەخۆی بەرنامەی “حەكیم” بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی كاروبارەكانی ‌و ئاماژەشی بەوە كرد كە كۆمپانیای بە ئەلیكترۆنیكرنی تەندروستیی نێودەوڵەتی بەشدارییەكی كاریگەر دەكات لە گێڕانەوەی ئابووریی نیشتمانی بەو پێیەی كە كار لەسەر بە بازاڕكردنی بەرهەمێكی ئوردن-یی تایبەت دەكات كە بە هەوڵی كادیری تەواو نیشتمانی پێشخراوە كە ئەویش بەرنامەی “حەكیم”ە.
 
كورتەیەك سەبارەت بە كۆمپانیای  Bridges :
كۆمپانیای Bridges–ئوردن لە ساڵی 2008 لە وڵاتی ئوردن دامەزراوە، كار دەكات لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی لە بوارەكانی  پەیوەندییە گشتییەكان و  راوێژی میدیایی و خزمەتكردنی كڕیارەكانی لە كۆمپانیاكان ‌و دامەزراوەكان ‌و رێكخراوەكان  لە هەردوو كەرتی گشتی ‌و تایبەت لە ناوەوە و دەرەوەی ئوردن – دا، ئەوەش لە رێگەی كۆمەڵێك چارەسەركردنەكانی و بەرنامە گشتگیرەكانی. Bridges – ئوردن لە رووی گەشەكردنەوە بە یەكێك لە خێراترین كۆمپانیاكانی پەیوەندییە گشتییەكان دادەنرێت لە ئوردن، هەروەها لەسەر ئاستی هەرێمی ‌و جیهانی بەربڵاوترینیانە، كە ژمارەیەك خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات كە بریتین لە راوێژی میدیایی ‌و بەستنی كۆنگرە ‌و كۆڕ ‌و رێكخستنی، ئیدارەدانی تەنگژەكان، دانانی پلانی ستراتیجی بۆ پەیوەندییە گشتییەكانی كڕیار، پەیوەندیی میدیایی، دەركردنی هەڵمەتی هۆشیارككردنەوە و هەڵمەتەكانی بەرپرسیاریەتیی كۆمەڵایەتی، رووماڵكرنە میدیاییەكان و نوسینە داڕێژراوەكان و چەندین خزمەتگوزاریی تر و چارەسەری پێشوەخت لەو بوارەدا.