نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕى 50 ملیۆن دۆلاری بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بۆ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ته‌رخان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى تۆڕى هه‌واڵى عێراقی بڵاوى كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نورى مالیكى په‌ناى بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به راگه‌یاندن و ریكلامكردن بردووه به تایبه‌ت كۆمپانیاى ئۆمنیكۆم به‌مه‌به‌ستى به‌ستنى گرێبه‌ست بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى ڕیكلامكردن و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ بكه‌ن.
مالیكى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بڕى 50 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه و بڕیاریشه ئه‌و كۆمپانیانه له ڕێگه‌ى چه‌ند كه‌ناڵێكى ئاسمانى شیعى و سونی و عه‌ره‌بییه‌وه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ مالیكی و لیسته‌كه‌ى بكات به‌مه‌به‌ستى ڕاكێشانى سه‌رنجى هاووڵاتییان و كۆكردنه‌وه‌ى زۆرترین ده‌نگ بۆ لاى خۆى و لیسته‌كه‌ى.