جۆناس ڕۆتۆرپ (jonas rottorp) به‌رپرسی ماركێتێنی كۆمپانیای (I V L) كه تایبه‌ته به‌پاكژ كردنه‌وه‌ی ئاو بۆ دوباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئێستا له‌سلێمانیه، ئه‌و هۆشداری ئه‌وه ده‌دات كه ئاوی فرێش‌و پاكژی خواردنه‌وه‌ی كوردستان له‌مه‌ترسیدایه‌و ده‌ڵێت “ئاوی دوكان‌و ده‌ربه‌ندیخانیش مه‌رجی پاكێتیان تێدا نییه‌و بۆ خواردنه‌وه ناشێن”.
ڕۆتۆرپ كه شاره‌زای بواری ئاوه، به‌نیگه‌رانی‌و سه‌رسامیه‌وه له‌دۆخی ژینگه‌و ئاوی فرێشی كوردستان ده‌ڕوانێت، ئه‌و كه له‌سه‌ر داوای ڕێكخراوی ژینگه‌دۆستی سیدای سویدی به‌مه‌به‌ستی رێنمایی ژینگه‌یی هاتووه‌ته كوردستان، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه “هه‌ر جێگه‌یه‌ك له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا پێویستی به‌ڕێنمایی ژینگه‌یی بێت ئێمه ئاماده‌ین رووی تێكهینو هه‌وڵی چاككردنی بده‌ین، به‌مه‌رجێك خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شوێنه هاوكارمان بن”.
رۆتۆرب وتی “هه‌ر سوچێكی ئه‌م گۆی زه‌وییه ژینگه‌ی پیس ببێت، كه‌م تا زۆر كار له‌هه‌موو جێگاكانی تری جیهان ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه به‌ئه‌ركی خۆمانی ئه‌زانین به‌هانایه‌وه بچین”.
هه‌رچه‌نده ناوبراو ئه‌وه‌ش ره‌تناكاته‌وه كه به‌شێك له‌كاره‌كه‌یان له‌كوردستاندا په‌یوه‌ندی بهبزنسهوه هه‌یه، به‌وپێیه‌ی كۆمپانیای(I V L ) نیوه‌ی پشكه‌كانی سه‌ر به‌كه‌رتی تایبهتو نیوه‌شی سه‌ر به‌كه‌رتی گشتییه، ئه‌و وتی “ئه‌مڕۆ هه‌مو شتێك بزنسه، به‌ڵام ئێمه داوای كارمان نه‌كردوه، ئێمه هاتوین مه‌ترسی پیسبونی ژینگه‌تان بۆ ڕونكهینهوه، هه‌ركات بڕیارتاندا ژینگه‌كه‌ی خۆتان چاككهن له‌و مه‌ترسیه خۆتان ڕزگار بكه‌ن، كۆمپانیاكانی سویدیش ئه‌چنه ته‌نده‌رینی پرۆژه‌كانه‌وه به‌پێی چالاكی خۆیان ئه‌توانن هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی بزنس‌و قۆنته‌راتی پرۆژه‌كان په‌یدابكه‌ن”.
وتیشی “له‌ڕونگه‌ی منه‌وه وه‌ك پسپۆرێك له‌بواری ئاودا، ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه قه‌یرانێكی گه‌وره‌و چاوه‌ڕواننه‌كراوی كاره‌ساتبار له‌به‌رده‌م كوردستاندا بێت، ئایا ئێوه بیرتان له‌وه كردۆته‌وه كه چی ڕوده‌دات ئه‌گه‌ر وڵاتێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی نهمێنێو ئاوی پاك‌و هه‌وای پاكی ببێته كاڵا‌و ده‌ست نه‌كه‌وێت؟! كوردستان روه‌و ئه‌و قۆناغه ده‌ڕوات گه‌ر پلان بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌و پاراستنی خاوێنی ژینگه دانهنرێو جاره‌سه‌ر نه‌كرێ”.
ناوبراو هۆكاری ئه‌م ترسه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كاتێك سه‌ردانی روباری تانجه‌رۆی كردوه به‌چاوی خۆی بینویه‌تی ئاوی زێرابی سلێمانی تێكه‌ڵ ئهبێتو ئه‌چێته دهربهندیخانو ئه‌خورێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌مان پرۆسه‌ی له‌ڕانیه‌و ده‌ریاچه‌ی دوكان به‌دیكردووه كه پاشان ئاوه‌كه‌ی دانیشتوانی سلێمانی ئهیخۆنهوهو ئه‌مه‌ش به”مه‌ترسیه‌كی نه‌بینراو” ناوده‌بات.
ئه‌و وتی “ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه ڕۆژێك بێت كه زۆر دور نیه ئاوی پاك نه‌مێنێت بۆ خواردنه‌وه له‌كوردستان”.
وتیشی “ترسی ئه‌وه‌شم هه‌یه كۆمپانیا سویدیه‌كان سارد‌و خاو ببنه‌وه له‌و حه‌ماسه‌ی هه‌یانه بۆ كاركردن له‌كوردستان، چونكه لێره له‌سه‌ره‌تاوه پێشوازیه‌كی باش‌و نایاب ئه‌كرێین بۆ هه‌مو شتێك پێمانئهڵێن به‌سه‌رچاو، به‌ڵام كاتێك كه دێنه سه‌ر جێبه‌جێكردن یان زۆر به‌خاوی ئه‌ڕوات یان هه‌ر بهسهرچاوهكهیهو به‌پراكتیك تا ئێسته هیچ دیار نیه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كۆمپانیای (I V L) ئامانجمان ئه‌وه‌بوه ته‌كنۆلۆژیای چاره‌سه‌ری ئاو‌و زبڵ بگوازنه‌وه بۆ كوردستان‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌پێی لێدوانی ڕۆتۆرپ، شاندێكی گه‌وره‌یان لهكۆمپانیاو ژوره بازرگانیه‌كانی سوید‌و ڕێكخراوی سیدا پێكهێناوه‌و به‌هاوكاری ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی كه چه‌ند ئه‌ندامێكیان له‌و بواره‌دا كاران، دوو جار سه‌ردانی سلێمانیان كردووه‌و سیمینار‌و ۆركشۆپیان بۆ رونكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان پێشكه‌ش كردووه، ئه‌و وتی “ئێمه خوازیارین كه ژینگهكهتان پاكژو ئاوی سهرزهویو ژێرزهویتان خاوێن بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه وهڵامو ڕۆڵی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان وه‌ك پێویست نییه”.
وتیشی “ئێمه ئه‌وه‌ی ئه‌ركمان بوه جێبهجێمانكردوه، ئێستا وه‌ك قسه‌ی سیاسه‌ت تۆپه‌كه له‌به‌رپێی حكومه‌ته‌كه‌ی ئێوه‌دایه”.