لهمهراسیمێكدا به‌ئاماده‌بونی (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیری بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و (كیراسین دی میترۆڤ) جێگری وه‌زیری ئابوری‌و وزه‌و گه‌شتوگوزاری بولگاریا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر سه‌نته‌ری بازرگانی‌و پیشه‌سازی كوردستانی بولگاری كرایه‌وه.
(سینان چه‌له‌بی) وه‌زیری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌رێم له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره به‌كارێكی گرنگ‌و ئه‌رێنی نێوان هه‌ردوو لایه‌و نیشانه‌ی ئاماده‌یی هه‌ردولایه بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه ئابوری‌و بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و بولگاریا.
لای خۆیشه‌وه، (كیراسین دی میترۆڤ) جێگری وه‌زیری ئابوری‌و وزه‌و گه‌شتوگوزاری بولگاریا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌توانێت ببێته پشتگیریه‌كی باش بۆ بازرگانانی هه‌ردولاو كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تر بۆ په‌یوه‌ندیه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانیان.
جێگری وه‌زیری ئابوری‌و وزه‌و گه‌شتوگوزاری بولگاریا هیواشی خواست، له‌زوترین كاتدا هه‌وڵه‌كانی كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی سۆفیا – هه‌ولێر بگه‌نه ئه‌نجام.