به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی، ئاگاداری بریكاره‌كانی خۆراك ده‌كاته‌وه، سبه‌ینێ دوشه‌ممه 14-4-2014 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی نوێی خۆراك.
به‌گوێره‌ی ئاگاداریه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست NNA كه‌وتوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بریكارانی خۆراكی بنكه‌كانی (264، 265، 266و 267) ئاگادار ده‌كاته‌وه، سبه‌ینێ دوشه‌ممه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراك بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرمی نوێی خۆراك بۆ ساڵی (2014و 2015).
پێشتر (به‌یان ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاندبوو، ڕۆژی (10)ی مانگی ڕابردوو، فۆرمی خۆراكی ساڵی (2014و 2015)یان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی عێراقه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوه‌و دوای وردبینیكردن له‌فۆرمه‌كاندا، له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێن.