رۆژی پێنج شه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كی له حكومه‌تی یه‌مه‌ن ئاشكرای كردووه، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵه‌ح ڤیزای له حكومه‌تی ئیتاڵیا وه‌رگرتووه و به نیازی چوونه ده‌ره‌وه‌یه.
ئاژانسی هه‌واڵی”یه‌مه‌ن پرێس” بڵاویكردۆته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌نعا_ی پایته‌ختی یه‌مه‌نه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵه‌ح دیكاتۆری له‌سه‌ركار لابراو، ڤیزای وڵاتی ئیتاڵیای به‌ده‌ست هێناوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی وتووه، عه‌لی عه‌بدوڵا پێشتر هه‌مان داواكاری پێشكه‌ش ئه‌مریكا كردبوو به‌ڵام ره‌تیان كردبووه‌وه ڤیزای پێ بده‌ن.
هه‌فته‌نامه‌ی “ئه‌لوه‌سه‌ت” هه‌واڵه‌كه‌ی پشت راستكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڤیزا، ساڵه‌ح خۆی ئه‌و داوایه‌ی پێشكه‌ش كردوون و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نواندووه.
له‌هه‌مان گۆڤار ئه‌و پرسیاره‌ش وروژێنراوه، ئایا پێش ئه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ “عه‌بد ره‌به مه‌نسور” سه‌رۆكی یه‌مه‌ن، ده‌رباره‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و ئاینده‌ی حیزبه‌كه‌یان و چاره‌نووسی گاردی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كۆببیته‌وه، وڵات به جێده‌هێڵێـت یاخود نا.