له‌سه‌ردانی وه‌فدێكی بولگاریا بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمدا، وه‌فده‌كه ڕایگه‌یاند، ئامانجیان هێنانی كۆمپانیاكانیان‌و كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ریی بولگاریایه له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست NNA كه‌وتوه، به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دارایی‌و ئابوریه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و بولگاریا, (كارسن دیمێترێڤ) جێگری وه‌زیری ئابوری‌و سامانه سروشتیه‌كانی بولگاریاو به‌رپرسی سیاسه‌تی بازرگانی ده‌ره‌وه‌و وه‌فدێكی یاوه‌ری، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمیان كرد‌و لهكۆبونهوهیهكیاندا له‌گه‌ڵ (بایز تاڵه‌بانی) وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردولا تاوتوێكران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌فده‌كه‌ی بولگاریا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خستۆته‌ڕوو، كه هێنانی كۆمپانیاكانیی ئه‌و وڵاته‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بێت له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ژێرخانی ئابوری‌و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی ستراتیژی له‌هه‌رێمی كوردستان‌و كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی بولگاریا له‌هه‌رێمدا، كه بڕیاره به‌مزوانه له‌هه‌ولێر بكرێته‌وه، چونكه بارودۆخی ئارامی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوی ئه‌منیه‌وه، زیاتر هانی كۆمپانیاكانی بولگاریا ده‌دات، تاوه‌كو له‌هه‌رێمدا كار بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری دارایی هه‌رێم، هاتنی كۆمپانیاكانی بولگاریای بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی جۆراوجۆر، به‌گرنگ وهسفكردو ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانه‌وه، كارئاسانیه‌كی زۆری له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا ناوخۆیی‌و بیانیه‌كاندا كردوه.