لەماوەی 5 ڕۆژدا زیاتر لە دەملیۆن بۆ ڕۆژئاوای كوردستان كۆكراوەتەوە

كۆتایی بەكۆكردنەوەی هاوكاری بۆڕۆژئاوی كوردستان ڕاگەیەندراو لەماوەی 5 ڕۆژدا زیاتر لە دەملیۆن بۆ ڕۆژئاوا كۆكراوەتەو و پارەكەش ئاراستەی مانگی سوری كوردستان لەڕۆژئاوادەكرێت.
 
گروپی هاوكاری كوردانی ڕۆژئاوا لەڕاگەیەندراوێكدا ڕاوەستانی كۆكردنەوی هاوكاری پارەی ڕاگەیاندو ئاماژە بەوەدەكات” گروپی هاوكاری كوردانی ڕۆژئاوا بۆپشتیوانی لەكانتۆنی كۆبانی لەڕۆژنی 3تا7/4 لەشاری سلێمانی لە چەندین ناوچەی جیاواز سندوقی داناو پارەی كۆكردەوە”
ئەوەش دەڵێن” لەگەڵ ئەوەی خەڵكی كوردستان بەبارودۆخی قەیرانی ئابوری تێدەپەڕێت و كەچەندمانگێكە بەشێوەیەكی ڕێكوپێك موچە نادرێت خەڵك بەپیری بانگەوازەكەوە بەپێی توانای خۆیان هاوكاریان پێشكەشكردووە”
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە تواندراوە 13 ملیۆن و سەد و چل و سێ‌ هەزار دینار و 1130 دۆلاری ئەمریكی و 20 پاوەن بخرێتە سندوقەكانەوە كە ئەوپارەیەش بەزوترین كات دەگەیەندرێتە دەست ڕێكخراوی مانگی سوری كوردستان لەڕۆژئاوای كوردستان و لەوێشەوە بەنوێنەرایەتی گروپی هاوكاری كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان شیر و پێداویستی مرۆی ڕەوانەی كانتۆنی كوبانی بكرێت.