یەكێتی سەرمایەدارانی كوردی ئەڵمانیا سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازیسلێمانیان كرد

بۆدروستكردنی پەیوەندی بازرگانی و لێكنزیككردنەوەی بازرگانانی كوردستان لە هەرچوار پارچەی كوردستان و نزیكبونەوە لە ئەوروپا یەكێتی سەرمایەدارانی كورد لە ئەڵمانیا سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیانكردو لە كۆبونەوەیەكدا چەندین پرسی بازرگانی و پیشەسازی ئاڵوگۆڕكرا.
ڕۆژی 13/4/2014 لەژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەفدێكی یەكێتی سەرمایەدارانی كورد لە ئەڵمانیا لەگەڵ جێگر و ئەندامانی ژوور كۆبونەوە.
 
علی بەگ سەرۆكی یەكێتی سەرمایەداران ڕایگەیاند: مەبەست لەم سەردانەمان بۆ لێكنزیك بونەوەی كارەكانی بازرگانانی كوردستانە لە هەرچوار پارچەكەوە بۆ ووڵاتانی ئەوروپا بۆ دروستكردنی كاری زیاتر لە نێوان ووڵاتانی ئەوروپا.
سەرۆكی یەكێتی سەرمایەدارانی كورد لە ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشدا لەناوەڕاستی مانگی 10 كۆنفرانسێكی گەروە لە شاری ئامادەن ئەنجام دەدەین بۆ سەرجەم بازرگانان و سەرمایەداران و پیشەوەران لە هەرچوار پارچەی كوردستان بۆزیاتر لێك نزیك بونەوە و ناسینی سەرجەم بازرگانان لە كوردستاندا.
 
لای خۆشیەوە یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: كوردستان هەمووی یەك پارچەیە و پێمانخۆشە ڕێكخراوێكی لەم شێوەیە كاردەكات بۆ یەكخستنی بازرگانان و ناساندنیان لە وولاتانی ئەوروپادا وە هیوادارم ئەم ڕێكخراوە هەمەلایەنەبێت بۆ پێشخستنی سەرجەم بوارەكان لە هەرێمی كوردستان و سەرجەم پارچەكانی كوردستان.
وتیشی هیوادارم ئەم ڕێكخراوەتان ببیێتە پردێك بۆ نێوان كوردستان و ووڵاتانی ئەوروپا هەوڵبدەن ژوورە بازرگانیەكان لەسەرجەم پێشانگا و سمینارە ئابوری و بازرگانیەكان ئاگادار بكەنەوە تا بتوانن خزمەتی زیاتر بە كاری بازرگانی و پیشەسازی بكەن.