کۆمەڵگەیەکی بازرگانی گەورەو مۆدێرن لەسلێمانی بونیاد دەنرێت

بەئامانجی زیاتر بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی، وابڕیارە لەشاری سلێمانی کۆمەڵگەیەکی بازرگانی گەورە و مۆدێرن دروست بکرێت. چاوەڕێش دەکرێت ئەو کۆمەڵگە بازرگانیە کارئاسانیەکی زۆر بکات بۆ کارەکانی بازرگان بکات. 
 
 
لەم بارەیەوە، سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، رایگەیاند: “لەئێستادا نەخشەو پلانی دروست کردنی ئەو کۆمەڵگە بازرگانیە کۆتایی پێهاتووە و هەفتەی داهاتووش لەگەڵ شارەوانی سلێمانی کۆدەبینەوە”.
 
وتیشی:”هیوادارین ڕەزامەندی بدرێت لەسەر ئەو پڕۆژەیە و هیچ کێشە و ئاستەنگیەکی بۆ دروست نەکرێت، چونکە پڕۆژەیەکی گەورەو مۆدێرنی بازرگانیە”.
  
لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ژووری بازرگانی پیشە شازی سلێمانی، ڕایگەیاند: دروست کردنی ئەو کۆمەڵگە بازرگانیە تەکانێکی گەورە و بەرچاو ئەدات بە ڕەوتی بەرەوپێش چوونی کاری بازرگانی لەهەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی.