پێگه‌ی تایبه‌تی کتێبی “گینیس” تایبه‌ت به شته جیاوازه‌کانی جیهان ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که ئه‌م جاره وڵاتی سوریا ناوی خرایه ئه‌م کتێبه‌وه ئه‌ویش به دروستکردنی گه‌وره‌ترین تابلۆ له پاشماوه‌ی ئه‌و کەلوپەلانەی به‌کارهێنراون و ماونه‌ته‌وه.
چه‌ند داهینه‌رێک به ناوی ” رجا‌و وبی وعلی سلێمان وصفا‌و وبی وحژیفه عگری وناسر نبعه” له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی دیکه هه‌ستان به دروستکردنی ئه‌م تابلۆ گه‌وره‌یه له‌سه‌ر دیواری خوێندگایه‌ک که شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا.
پێوانه‌ی ئه‌و دیواره‌ی ئه‌م تابلۆیه‌ی له‌سه‌ر دروست کراوه 720 مه‌تر ده‌بێت و به‌رزییه‌که‌ی 4 تا 5 مه‌تر ده‌بێت وێنه‌یه‌کی تایبه‌تی نیه به‌ڵکو وێنه‌ی چه‌ند شتێکه که تێکه‌ڵکراوه و ڕه‌نگی جیاوازیان هه‌یه.
داهێنه‌رانی ئه‌م تابلۆیه ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد که پارچه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیل و پاسکیلانه و که‌ره‌سته‌ی چێستخانه کاتێک فڕیدراوه کۆیان کردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارچه ئاوێنه و شووشه به ڕه‌نگی جیاوازیان به‌کار‌هێناوه تا به‌م شێوه‌یه ده‌رچووه و ئه‌مه‌ش به یه‌کێک له شته جیاوازه‌کان دانرا له جیهاندا.