وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد كە رێژەی هەڵاوسان لەمانگی ئاداری رابردودا بەرێژەی 0.1% دابەزیووەو بەرێژەی 2% بەپێی ئاستی ساڵانە بەرزبۆتەوەو خۆراكو نێشتەجێبوونیش تاكو ئێستا كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی هەڵاوسان هەیە بەشێوەیەكی گەورە.
بەپێی راپۆرتی دەزگای ناوەندی بۆ سەرژمێری سەر بەوەزارەتی پلاندانان بەپشت بەستن بەكۆكردنەوەی داتاكان و نرخی كەلوپەلو خزمەتگوزارییەكانی بوارەكانی خۆراكو بەكرێدانو گواستنەوەو پەیوەندییەكانو تەندروستی و فێركردنو ئەوانەی دیكە رێژەی هەڵاوسان دیاریكراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، رێژەی هەڵاوسان لەمانگی ئاداردا لەسەرانسەری پارێزگاكانی عێراق بەرێژەی 0.1% دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە بەراورد بەمانگی شوبات بەهۆی دابەزێنی نرخی كەلوپەلو خزمەتگوزارییەكان بەشێوەیەكی كەم.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژەی هەڵاوسان بەپێی ئاستی ساڵانە لەمانگی ئاداردا بەراورد بە2013 بەرێژەی 2% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەندێ كەرەستە بەتایبەت خۆراك كە لەسەر ئاستی عێراق بەرزبوونەوەكەی 3%یەو كەرتی نێشتەجێكردن 1%ە.
ئەوەشخراوەتەڕوو كە خۆراكو نێشتەجێكردن تاكو ئێستا بەشێوەیەكی گەورە كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی هەڵاوسان هەیە.
خەڵك