” هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ناتوانن بۆریه‌كانی‌ نه‌وت بپارێزن “

پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی چالاكیه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا ناتوانن بۆریه‌كانی‌ گوێزه‌ره‌وه‌ی‌ نه‌وت له‌عێراق بۆ توركیا بپارێزن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌مانگێكه‌، هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌كێڵگه‌كانی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری‌ جه‌یهانی‌ توركی ڕاگیراوه‌. 
سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ عێراق له‌زاری‌ (ئه‌سیل نوجێفی‌) پارێزگاری‌ نه‌ینه‌واوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ناكارایی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان وایكردوه‌، ئه‌و گروپانه‌ی‌ كه‌ نه‌وت ده‌دزن، به‌رده‌وامن له‌دزینی‌ نه‌وت. 
پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وا داوای‌ له‌فه‌رمانده‌یی چالاكیه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا كرد، ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ هاوڵاتیانی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا كه‌مبكه‌نه‌وه‌‌و ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه‌ كاری‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌.