پێویستی‌ به‌یه‌ك ملیار دۆلاره‌

وه‌زیری‌ خه‌زێنه‌ی‌ ئه‌مریكا داوا له‌وڵاتانی‌ جیهان ده‌كات، به‌شداری‌ له‌ڕزگاركردنی‌ ئابوری‌ ئۆكرایندا بكه‌ن، كه‌ له‌ئێستادا پێویستی‌ به‌زیاتر له‌یه‌ك ملیار دۆلاره‌.
ماڵپه‌ڕی‌ (بی‌ بی‌ سی‌) بڵاویكرده‌وه‌، (جاكۆب لۆ) وه‌زیری‌ خه‌زێنه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندام له‌سندوقی‌ نێوده‌وڵه‌تی دراودا، داوای‌ له‌وڵاتانی‌ جیهان‌و ئه‌ندام كرد، له‌قۆناغی‌ ئێستادا ئۆكراین پێویستی‌ زۆری‌ به‌هاوكاری‌ دارایی‌‌و لۆجستی‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ بۆ ڕزگاركردنی‌ ئابوری‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌داڕمان، یه‌ك ملیار دۆلاری‌ بۆ كۆبكرێته‌وه‌.
(جاكۆب لۆ) وه‌زیری‌ خه‌زێنه‌ی‌ ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی‌ پشتگیری‌ له‌به‌رنامه‌ی‌ سندوقی‌  نێوده‌وڵه‌تی‌ دراو ده‌كات، كه‌ پێشتر به‌ڵێنی‌ دابوو یه‌ك ملیار دۆلار وه‌ك قه‌رز پێشكه‌ش به‌ئۆكراین بكات.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، سندوقی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دراو داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ ئۆكراین كرد، خه‌رجیه‌كانی‌ حكومه‌ت كه‌مبكاته‌وه‌‌و باچ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیادبكات.