رۆژی (١٢)ی نیسانی ساڵی ١٩٥٣، ژنە ناوداری کورد، حەپسە خانی نەقیب کۆچیدوایی کرد. ئەم ژنە ھەڵکەوتووە جگە لەوەی لە گەلێک بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی و زانستی دا ڕێچکەشکێن بوو ھاوکات خێرەومەندو بەخشندەیەکی بەناوبانگی ناوچەکەش بوو.
ئەم خانمەی پێشەنگی ژنانی کورد خێزانی شێخ قادری حەفید بووە کە یەکێکە لە کەسایەتیە ناسراوەکانی ناو شۆڕشەکەی شێخ مەحمود.