له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ 18 سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌وروپا، ڤلادیمیر پۆتن، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئۆكرانیا هه‌موو قه‌رزه‌كانی خۆی تایبه‌ت به كڕینی غازی روسی له‌كاتی خۆیدا پێشكه‌ش به حكومه‌تی روسیا نه‌كات، ئه‌وا مۆسكۆ ناچار ده‌بێت پڕۆسه‌ی ره‌وانه‌كردنی غازه‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته بوه‌ستێنێت.
له‌درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا پوتن وتی: پێویسته ئۆكرانیا رێز له گرێبه‌سته‌كانی غازی روسیا بگرێت و، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌بێت به‌شداربن له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابورییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، (راسمۆسن)، ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ، داوای له حكومه‌تی روسیا كرد هێزه‌كانی خۆی له‌سه‌ر مه‌رزی نێوان ئه‌و وڵاته و ئۆكرانیادا بكێشێته‌وه‌و، هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی سه‌ربازی روسی له خاكی ئۆكرانیادا ده‌رئه‌نجامی قورس و هه‌روه‌ها په‌راوێزخستنی روسیا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، سه‌دان لایه‌نگری روسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیادا هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك داموده‌زگایه‌كی حكومه‌ت و كۆنتڕۆڵیان كرد.