به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له یه‌كه‌كانی وێستگه‌ی غازی سلێمانی، كاره‌بای نیشتمانی له شاری سلێمانی‌و گه‌رمیان ده‌بڕێت، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێمیش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وێستگهكهنو ئه‌مشه‌و كاره‌بای نیشتمانی ده‌درێته‌وه.
ئومێد ئه‌حمه‌د عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم، له باره‌ی بڕینی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه، رایگه‌یاند:”به‌هۆی كه‌وتنی هه‌شت یه‌كه‌ی وێستگه‌ی غازی سلێمانی، كاره‌با له سلێمانی و به‌شێك له ناوچه‌ی نزیك كه‌ركوك و گه‌رمیان بڕاوه”.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، له ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردنن له‌و یه‌كانه‌و به‌شێكیان چاككراونه‌ته‌وه، وتیشی:”ئه‌و یه‌كانه‌ی چاككراونه‌ته‌وه تاقیده‌كرێنه‌وه‌و ده‌خرێنه‌كار، بۆیه پێناچێت كاره‌با بڕینه‌كه زۆر درێژه بكێشێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له مانگی (ئه‌یلول)ی رابردووش‌دا جارێكی دیكه ئه‌و هه‌شت یه‌كه‌یه كهوتنو كاره‌بای نیشتمانی بڕا، وتیشی:”هه‌ر كه‌وتنێكی ئه‌و یه‌كانه به ده‌یان هه‌زار دۆلار زیان ده‌گه‌یه‌نێت”.
دواجار، ئومێد ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه كاره‌با بڕینه‌كه ئه‌مشه‌و چاره‌سه‌ر دهبێتو كاره‌بای هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌درێته‌وه كه له ئێستادا كاره‌بای نیشتمانی‌یان لێبڕاوه.
سەرچاوە : خەندان