BMW ئۆتۆمبیل دەکێشێتەوە

کۆمپانیای بی ئێم ده‌بلیو بڕیاریدا نیو ملیۆن سه‌یاره‌ی خۆی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان بكشێێته‌وه‌ هۆکاری ئه‌م بڕیاره‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ ئەگەرێکی کەم هەیە بۆلتەکانیان بشکێ و ئەمەش زیان بە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە بگەیەنێ.

وتەبێژی کۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاند کە ئێستا لە چین و ئەمریکا ئەو بانگەوازەیان بڵاو کردۆتەوە کە نزیكەی ٣٩٠ هەزار ئۆتۆمبێلی لێیەو تێکچوون. هه‌روه‌ها لەتەواوی جیهاندا بانگەوازیان بۆ ٤٨٩ هەزار خاوەنی ئۆتۆمبێل کردووە کە بیگەڕێننەوە و بۆ کۆمپانیا کە زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە مانگی ئەیلولی ٢٠٠٩ و هەندێکی تریشیان لە تشرینی دووەمی ٢٠١١ دا دروست کراون.

وته‌بێژی كۆمپانیا BMW هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد کە بەهۆی ئەو هه‌ڵه‌یه‌ هیچ روداوێکی هاتوچۆ دروست نابێ، بەڵام کاتێ گڵۆپی ئاگادارکردنەوە دەسوتێ، دەبێ لەنزیکترین کاتدا ڕەوانەی لای کەسی پسپۆر بکرێ بۆ چاککردنەوەی.

ئەو کێشەیە لە لە ئۆتۆمبێلی بی ئێم دەبلیو ی ٦ پستۆنی لەجۆرەکانی X3 X5 X6 Z4 دا هەیە.
 
 

NRT