کچێکی بەریتانی سەرقاڵی کارێکە کە بە یەکێک لە کارە جیاوازەکان دادەنریت و بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە پارەیەکی زۆر وەردەگرێت بەهۆی ئەم کارەیەوە کە ئەویش ئەوەیە لە ساڵیکدا 160 هەزار دۆلار قازانج دەکات، ئەویش ئەوەیە وانەی خۆشەوستی دەڵێتەوە.
“هایلی کوین” ئەو کچە تەمەن 27 ساڵەیە کە لە تەمەنی هەرەزەکاریدا کێشەی زۆری بۆ دروست بووە و چەندین پەیوەندی هەبووە و نەیتوانیوە لەگەڵ کەس لەم کورانە بەردەوام بێت بۆ ئەمەش لە ئێستادا ئاگاداری زۆربەی هەڵە کانەوە و بۆیە شارەزاییەکی زۆر باشی هەیە و لە ئیستادا دەتوانێت ئامۆژگاری کەسەکان بکات، ئەمەش بە پێی ئەو هەواڵەیە کە لە ڕۆژنامەی “دەیڵی مەیلی” بەریتانیدا هاتووە.
هایلی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە تەمەنی هەرزەکاریدا شێوەیەکی جوانی نەبووە و قەڵەو بووە و ئەمەش وای کردوە شکست بهێنیت لە زۆربەی پەیوەندییەکانیدا، ئەمەش وای لێکردوە کە بیر بکاتەوەو یارمەتی کەسانی دیکە بدات کە هەمان کێشەیان هەیە.
هایلی ماوەی 5 ساڵە کار لەم بوارەدا دەکات و توانییویەتی یارمەتی زیاتر 10 هەزار کچ و کوڕی گەنج بدات و وای کردوە کە پەیوەندییەکانیان بەردەوام بێت و هاوسەرگیری بکەن.
ئەم کارەش تەنها سوودی ئەوە نەبووە کە پارەیەکی زۆری دەست دەکەوێت بەڵام لە هەمان کاتدا توانیویەتی ئەو کەسە بدۆزیتەوە کە خۆی دەیەوێت و ئەویش گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرێکە و ناوی “دان”ە.