مەساسەیەكی یەك ملیۆن دۆلاری

” ئەنتونیۆ لورینزۆ” ئەو منداڵە هەرزەکارەیە کە بە خاوەنی باشترین شانس دادەنرێت لە جیهاندا چونکە تەنها ویستی مەساسەیەک بکڕیت بەلام لەبری مەساسەکە پارچەیەک ئەڵماسی بۆ دانرابوو کە یەکێکە لە باشترین و گرانترین جۆرەکانی ئەڵماس لە جیهاندا.
منداڵەکە پاش ئەوەی لە بری مەساسە ئەو پارچە ئەڵماسەی دۆزییەوە نەیزانی و گرنگی پێنەدا بەتایبەتی چونکە ئەو پارچە ئەڵماسە بەهۆی گرانییەکەیەوە زۆر بڵاو نیە لە نیو خەڵکدا.
بەڵام کاتێک دایک و باوکی تەماشایان کرد زانییان کە ئەمە شتیکی نامۆیە و پشانی شارەزایانی ئەو بوارەیان دا و زانیان کە ئەوە ئەڵماسی تەواوەتییە نرخەکەی یەک ملیۆن دۆلار  یان زیاتر دەبێت.
 چەند لێکۆلینەوەیەک کرا تا ئەوەی بزانرێت بۆچی لەبری مەساسە ئەو پارچە ئەلماسە دانراوە بەڵام هۆکارەکانی نەزانراو بوو، بەمەش ئەنتونیۆ خۆی و خێزانەکەی کرد بە یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی جیهان.