سەفیری تایلەند لە عەمان ڕەزامەندی خۆی دەربڕی بۆ پێدانی فیزا بە بازرگانی شاری سلێمانی و دەتوانن سەردانی ئەو ووڵاتە بكەن بە فەرمی.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: پاش ئەوەی لەگەڵ سەفیری تایلەند لە شاری سلێمانی كۆبونەوە ڕەزامەندی درا بەوەی لە ڕێگەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە بازرگانان فیزا وەربگرن و سەردانی ئەو ووڵاتە بكەن.
سیروان محەمەد وتیشی” پێدانی فیزا بەبازرگانان گرنگی زۆری دەبێت بۆشاری سلێمانی هەموو بازرگانێك و پیشەسازێك دەتوانن بەشداری ئەو پێشانگایانە بكەن كەساڵانە دەكرێتە و كاڵا و شتومەك لەو ووڵاتەوە هاوردەبكەن بۆ هەرێمی كوردستان.
وڵاتی تایلەند یەكێكە لەو ووڵاتانەی كە بەناوبانگە لە گەشتیاری و كشتوكاڵ بەتایبەتی برنج و دانەوێڵە دانیشتوانی ئەو وڵاتە نزیكەی 66 ملیۆن كەس دەبێت.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” هەموو پیشەسازێك و بازرگانێك لەئێستاوە دەتوتانێت سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بكات بۆئەوەی بتوانن سودمەندبن لەوەرگرتنی فیزا بۆ ووڵاتی تایلەند”.
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی وه‌ك پێداویستیه‌كی گه‌شه‌پێدانی ئابووری و بازرگانی كوردستان و ده‌رچوون له بازنه‌ی ناوخۆیی، له ناوه‌راستی شه‌سته‌كانی له له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك بازرگانی شاری سلێمانی دامه‌زرا و یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی له رۆژی پێنچ شه‌ممه 11/5/1967 ئه‌نجامدا و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوونی كاره‌كانی دامه‌زراند و ده‌رگای بونه ئه‌ندامی بۆ بازرگانانی شاری سلێمانی واڵاكرد.