ده‌ست به‌سه‌ر (10) تۆن گێزه‌ردا ده‌گیرێت

لیژنه‌كانی‌ سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌راتی‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ گه‌رمیان، ده‌ستیان به‌سه‌ر (10) تۆن گێزه‌ری‌ خراپبودا گرت.
به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ ته‌ندروستی‌ هاوڵاتیان، لیژنه‌كانی‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ گه‌رمیان، ده‌ستیان به‌سه‌ر (10) تۆن گێزه‌ری‌ خراپبودا گرت، كه‌ فرۆشیاران به‌نیازبون له‌بازاڕی‌ قه‌زاكه‌دا ساخی‌ بكه‌نه‌وه‌.
(حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ گه‌رمیان به‌ NNA ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كانی‌ سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان له‌نێو عه‌لوه‌ی‌ كه‌لاردا، توانییان ده‌ست به‌سه‌ر (10) تۆن گێزه‌ری‌ خراپدا بگرن، كه‌ فرۆشیاران به‌نیازبون له‌بازاڕه‌كاندا ساخی‌ بكه‌نه‌وه‌.
وتیشی‌:”ئه‌و گێزه‌رانه‌ی‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌وه‌ له‌ناو ده‌برێن”. 
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ گه‌رمیان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌و فرۆشیارانه‌ی‌ كه‌ سه‌رپێچییان كردوه‌، ڕوبه‌ڕوی‌ سزا ده‌بنه‌وه‌و غه‌رامه‌ش ده‌كرێن.
NNA