عێراق له‌ساڵی 2014دا پێش هه‌موو وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌وێت له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆییدا، له‌كاتێكدا كه باری ئه‌منی‌و سیاسی عێراق، له‌دوای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی (سه‌دام حسێن)ه‌وه تا ئێستا، سه‌قامگیر نییه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی سندوقی نێوده‌ڵه‌تی دراو، پێشبینیكراوه عێراق له‌ساڵی 2014و له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆییدا، پێش هه‌موو وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌وێت، به‌جۆرێكه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی ده‌گاته 5.9%، به‌ڵام بۆ ساڵی 2015، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، قه‌ته‌ر پێش عێراق ده‌كه‌وێت.
پێشبینی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له‌كاتێكدایه، باری ئه‌منی‌و سیاسی عێراق ناسه‌قامگیره‌و چاودێرانی بواری ئابوری ئاڵۆزی ئه‌منی به‌یه‌كێك له‌و هۆكارانه ده‌زانن، كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كه‌رتی ئابوری عێراق داناوه.
NNA