سەماکارێکی کورد لەگەڵ هونەرمەندانی جیهانی سەما دەکات

کچە کوردێکی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا بەناوی “رۆژدا”، وەک سەماکارێکی جیهانی لە قۆناغی دەرکەوتندایەو تا ئێستا لەگەڵ چەندین هونەرمەندی جیهانی سەمای کردووە.
هەفتەنامەی (باس) لە بارەی ئەو سەماکارە لە دوا ژمارەی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە ” رۆژدا کە نازانوی J-Da ی هەیە، لە ئێستادا لە قۆناغی دەرکەوتندایە وەک سەماکارێکی جیهانی، ناوبراو بەشداری چەندین پڕۆگرامی تەلەفزیۆنی کردووەو لە پڕۆگرامێکی تورکیایی بەناوی “سەمام لەگەڵ دەکەیت ؟!” لە ریزی یەکەمەکان دەرکەوتووە”.
هەمان سەرچاوە بڵاویکردۆتەوە “جەیدا توانیوەتی لەگەڵ هونەرمەندانی جیهانی وەکو “تاڕکان” و “فلۆ رەیدەردا” سەما بکات، هاوکات چانسی دەرکەوتنی وەک سەماکارێکی جیهانی لە پێشدایە”.
جەیدا هەر لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە شەیدای سەماکردن بووە، لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا تیپێکی سەمای تایبەتی دامەزراندووەو هاوکات بەشداری لە دامەزراوەی سەمادا کردووە لەگەڵ هونەرمەندانی جیهانی وەکو “جەستن تیمبەرلەیک” و “ئالییان” و “مادۆنا” و چەندان هونەرمەندی تر.
(کوردمیلۆدی)