بەمەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ كوردانی ڕۆژئاوا گروپی هاوكاری ڕۆژئاوای كوردستان سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیانكردوو داوایانكرد هاوكاریانبكرێت.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی پێشوازیانكرد لە گروپی هاوكاری ڕۆژئاوای كوردستان كە داوایاندەكرد ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هاوكاریانبكەن بۆ گەیاندنی هاوكاری بە مندالانی ڕۆژئاوا كە لە ئێستادا زۆر پێویستیان بەخۆراكە و بەتایبەت شیری مناڵان.
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش بەڵێنیدا كە بەپێی سیستمی هاوكاری ژوری بازرگانی كاردەكەن بۆئەوەی بتوانن هاوكاری كوردانی ڕۆژ ئاوابكەن كە وەك لەماوەی رابردودا پارە و خۆراك و شتومەكیان ڕەوانەی ڕۆژئاواكردووە و بەردەوام هاوكاری كوردانیانكردووە لە پارچەكانی دیكەش.
لای خۆشیەوە شۆڕش ئەمین ئەندامی گورپی هاوكاری ڕۆژئاوای كوردستان وتی ئێمە گەشبینین بەوەی ژوری بازرگانی هاوكاری گروپەكەمان دەكات وەك ئەوەی لەماوەی ڕابردودا هاوكاری كراوین.