كۆمپانیایه‌كی چین گه‌وره‌ترین پشوو له مێژوودا ده‌داته كارمه‌نده‌كانی و بۆ گه‌شتێكی 10 رۆژه ده‌یانباته ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی ئیمارات.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سی ئێن ئێن، كۆمپانیای (نۆسكین)ی وڵاتی چین كه تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی جوانكاری، به‌رێكخستنی ئه‌و گه‌شته ویستوویه‌تی ده‌ستخۆشی له 16 هه‌زار كارمه‌ندی خۆی بكات و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ بیانباته ئیمارات.
كۆمپانیاكه به‌نیازه له‌ماوه‌ی پێنچ رۆژدا سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه به 77 گه‌شتی ئاسمانی بگوازێته‌وه بۆ ئیمارات و له‌وێش 39 هه‌زار و 514 ژووری له 40 هۆتێل بۆ گرتوون و 409 رێبه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری گه‌شتیاریی بۆ دابینكردوون.
كۆمپانیاكه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ یانه‌ی شه‌وانه‌ی (جیهانی فیراری)شی بۆ كارمه‌نده‌كانی گرتووه كه تایبه‌ت به ئاهه‌نگ گێڕان و ده‌كه‌وێته‌سه‌ر دوورگه‌ی یاس له شاری ئه‌بوزه‌بی كه جێگای هه‌شت هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیاریی میدیاكانی چین و ئیمارات، ئه‌م گه‌شته به كۆمه‌ڵه سه‌دان ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه كۆمپانیای (نۆسكین) بۆ جوانكاری سێ ملیار دۆلاری قازانج كردووه و چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ناكۆكییه‌ك له‌سه‌ر چۆنێتیی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی به شێوه‌ی قیست، نیو ملیۆن دۆلار غه‌رامه كرا.
خەندان