وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوی دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بڕیاردرا به پێكهێنانی ژوری قه‌یرانه‌كان، كه تایبه‌ت ده‌بێت به ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له قه‌یرانه‌كان، زۆربه‌ی پاڵپشته داراییه‌كانیشی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه ده‌بێت.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له دۆخی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی و دوایین پێشهاته‌كانی دۆسیه‌ی فه‌له‌ستین و قه‌یرانی سوریا و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو ده‌وڵه‌تی سودان و باشوری سودان كرا. له كۆتاییشدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئیدانه‌كردنی هه‌مو جۆره توندوتیژی و كینه‌یه‌ك.
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌كان و كۆمكای عه‌ره‌بیش بۆ سوریا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربو و وتی: نزیكه‌ی 50%ی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی به قه‌یرانی سوریا كاریگه‌ربون و ژماره‌شیان له سوریادا نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌سه، 40%یان له ناوخۆی سوریا ئاواره‌بون و زیاتر له 8 هه‌زاریان به‌ره‌و لوبنان و نزیكه‌ی هه‌زار و 600 كه‌سیشیان به‌ره‌و ئوردن هه‌ڵاتون.
لای خۆشیه‌وه كاسرین ئاشتۆن، رێكخه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، پێویستییه‌كی هه‌رێمی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له سایه‌ی ئه‌و روداوه تراژیدییانه‌ی ئه‌و وڵاته به‌خۆیانه‌وه ده‌بینێت، یارمه‌تی گه‌لی سوریا بده‌ین، ئه‌گه‌ر كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی هاوبه‌شیش بكه‌ین، ده‌توانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ین.
ناوبراو ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه، كردنه‌وه‌ی ژوری قه‌یرانه‌كان ئاستی هاوكاری نێوان جیهانی عه‌ره‌بی و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌رده‌خات، پێمانخۆشه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جیهانی عه‌ره‌بی به‌شداربین.