بازرگانیكردن به‌ پێستی ماره‌وه‌

به‌ درێژی سه‌ده‌ها مه‌تر ساڵانه‌ پێستی مار ئاماده‌ ده‌كرێت و ده‌فڕۆشرێت به‌ كۆمپانیاكانی بواری دروستكردنی جانتاو پێڵاو قایش و جزدان و هه‌ندێك جلوبه‌رگی ماركه‌ گرانبه‌ها و جیهانیه‌كان.
به‌ گشتی كۆی ئه‌و مارانه‌ی ساڵانه‌ ده‌یكوژن له‌ ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا و ڤێتنام ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 440 هه‌زار مار.
ئه‌م وێنانه‌ له‌ خانویه‌كی تایبه‌ت به‌ مارگره‌كان و ئاماده‌كردنی ماره‌كان له‌ گوندێك به‌ ناوی (كیرتیسورا) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ وڵاتی ئه‌نده‌نوسیاوه‌ گیراون، له‌م شوێنه‌دا پێستی ماره‌كان به‌ پرِۆسه‌ی رِه‌نگكردن و  پاككردنه‌وه‌دا ده‌رِۆن و پاشان ده‌نێرێن بۆ بازارِه‌كانی جیهان به‌ گشتی و خۆرئاوا به‌ تایبه‌تی.
نرخی هه‌ر جانتایه‌كی دروستكراو له‌ پێستی ماره‌كان له‌ نێوان (15 بۆ 30) دۆلاردایه‌ له‌ گونده‌كه‌داو به‌پێی قه‌باره‌ی جانتاكه‌یه‌ به‌ڵام كه‌ ده‌گاته‌ بازارِه‌كانی خۆرئاوا نرخی هه‌ر پێستی مارێك ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 4 هه‌زار دۆلارو هه‌ندێك جار نرخه‌كه‌ی له‌وه‌ش زیاتر ده‌بێت.