24 ساڵه‌ ته‌نها پیتزا ده‌خوات

پیاوێكی ته‌مه‌ن 38 ساڵان به‌ناوی (دان) بۆ ماوه‌ی 25 ساڵه‌ ته‌نها پیتزا ده‌خوات و تائێستا هه‌موو ژه‌مه‌ خواردنه‌كانی به‌ خواردنی پیتزا به‌سه‌ر بردووه‌.
دان، پیشه‌ی دارتاشیه‌و خه‌ڵكی شاری “ماریلانده‌”و كه‌سێكه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت حه‌زی له‌ گۆشت و خواردنه‌ رووه‌كیه‌كان نیه‌، جگه‌ له‌ ڕووه‌كی نه‌عنا كه‌ هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ پیتزادا ده‌یخوات ئه‌وخواردنه‌ی ده‌یخوات ته‌نها پیتزای په‌نیره‌.
له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌م پیاوه‌ وتویه‌تی: من بۆ ماوه‌ی 25 ساڵه‌ خواردنی سه‌ره‌كیم پیتزایه‌و حه‌ز به‌ خواردنی هیچ شتێكی تر ناكه‌م، ئه‌م بڕیاره‌ سه‌یره‌شم له‌ ته‌مه‌نی 14 ساڵیه‌وه‌ داوه‌و تا ئێستاش له‌سه‌ری به‌رده‌وامم.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه‌ كه‌ من رۆژێك له‌ ڕۆژان بێزار ده‌بم له‌ خواردنی پیتزا به‌ڵام من پێم وانیه‌، چونكه‌ كه‌ له‌ شوێنێك پیتزا ده‌خۆم پاشان كه‌ڕۆژێكیتر ده‌ڕۆم بۆ شوێنێكی تر پیتزا ده‌خۆم ته‌واو تامی پیتزاكان جیاوازن و وه‌كو ژه‌مه‌ خواردنێكی ته‌واو جیاواز وایه‌ بۆ من.
ئێستا ئه‌م پیاوه‌ جه‌سته‌یه‌كی ئاسایی هه‌یه‌، نه‌ كێشی زۆره‌و نه‌ كێشیشی كه‌مه‌، به‌ڵام نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك شه‌كره‌و په‌ستانی خوێنی له‌گه‌ڵدایه‌ كه‌ به‌پێی ڕای چه‌ند پزیشكێكیش پێده‌چێت هۆكاری ئه‌وه‌بێت كه‌ ته‌نها یه‌ك جۆر خۆراك ده‌خوات و خۆی به‌دورخستووه‌ له‌ خۆراكه‌ هه‌مه‌جۆره‌كان.