له‌شاری لۆس ئه‌نجلوس له‌ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، له‌زیادكرنێكی ئاشكرادا كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌نجامدرا، نوسخه‌یه‌كی كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی هیتله‌ر كه ناوی خه‌باتی منه به بڕی 64 هه‌زارو 850 دۆلار فرۆشرا.
ئه‌و نوسخه فرۆشراوه‌ی كتێبه‌كه‌ی هیتله‌ر یه‌كێكه له‌و دوو نوسخه ده‌گمه‌نه‌ی كه ئیمزای خودی ئه‌و سه‌ركرده نازییه‌ی له‌سه‌ره.
ئه‌و خانه‌ی زیادكردنه ئاشكرایه‌ی كتێبه‌كه‌ی بۆ فرۆشتن نمایشكردبوو رایگه‌یاند: ئه‌و نڕخهی كتێبه‌كه‌ی پێ فرۆشراوه، نزیكه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ی نڕخه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بووه.
نڕخی خه‌مڵێنراوی ئه‌و كتێبه كه هیتله‌ر تێیدا پێش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، تێڕاونینی خۆی سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی نه‌ته‌وه‌یی خستووه‌ته‌ڕوو، خهمڵنرابوو كه له‌نێوان 20 هه‌زار بۆ 25 هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت.
به‌گوێره‌ی ده‌زگای زیادكردنی ئاشكراكه كه زیاكردنهوهی له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجامدا، 11 كه‌س به‌شدارییان كردووه لهزیاكردنهوه.