له‌شاری دیترۆیت له‌ویلایه‌تی تێنیسی له‌باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا، هێزه‌كانی پۆلیس توانییان پاش 40 ساڵ له‌دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ڤۆڵكس ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزنه‌وه، به‌ڵام تائێستا خاوه‌نه‌كه‌ی دیار نیه.
پۆلیسی شاری نۆكسڤیڵ كه سه‌ر به‌ویلایه‌تی تێنیسییه رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پیاوێك به‌ناوی جۆزێف ماكدۆناڵد سكاڵای تۆماركردووه كه ئه‌و ئۆتۆمبێلێكی له‌ساڵی 1974 لێ دزراوه‌و ژماره ته‌له‌فۆنێكیشی جێهێشتووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ژماره‌یه له‌كاردا نیه.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ره‌نگه مانكدۆناڵد له‌و كاته‌دا خوێندكاری كۆلێژ بوبێت و هه‌روه‌ها ره‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه له‌ساڵی 1974 سور بووه، به‌ڵام ئێستا ره‌نگی سپییه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئۆتۆمبێله‌كه مۆدێلی ساڵی 1965 مانگی رابردوو دۆزراوه‌ته‌وه.