رۆژی 50 كۆلا ده‌خواته‌وه‌

جاكی بالان ئه‌و ژنه‌یه‌ كه‌ ئاڵوده‌ بووه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان له‌جۆری (كۆك دایت) و رۆژانه‌ 50 قوتو كۆك دایت ده‌خواته‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 16 لیتر، به‌ جۆرێك ده‌بێت له‌ هه‌ر سه‌عاتێكدا 3 قوتو له‌و خواردنه‌وه‌یه‌ بخواته‌وه‌.
جاكی بالان دایكی 5 مناڵه‌و له‌ 14 ساڵیه‌وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وه‌ گازیه‌و ئێستا ته‌مه‌نی 42 ساڵانه‌و به‌ درێژی 30 ساڵ ئاڵوده‌بووه‌، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیه‌وه‌ واز له‌و خواردنه‌وه‌ گازیه‌ بهێنێت.
ئه‌و ژنه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌ كه‌ مانگانه‌ بڕی 500 پاوه‌ندی به‌ریتانی له‌ داهاتی مانگانه‌كه‌ی ته‌رخانده‌كات بۆ كڕینی ئه‌و بڕه‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌ی كه‌ پێویستیه‌تی كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 830 دۆلار بۆ هه‌ر مانگێك.
 هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی تا ئیستا خه‌رجیكردووه‌ نزیكه‌ی 150 هه‌زار پاوه‌نی به‌ریتانی ده‌بێت كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 250 هه‌زار دۆلار و چیتر له‌ توانایدا نه‌ماوه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ خه‌رجبكات بۆ كڕینی خواردنه‌وه‌ی گازی.
چۆنیه‌تی ئاڵوده‌بوونی ئه‌و ژنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كه‌ گه‌ر ئه‌و خواردنه‌وه‌ گازیه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یدا نه‌بینێت ئه‌وا توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ حاڵه‌تێكی خراپه‌وه‌، بۆیه‌ به‌فرگره‌كه‌ی و ماڵه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت جانتا ژنانه‌كه‌شی كه‌ له‌گه‌ڵ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبات پڕیكردوون له‌ خواردنه‌وه‌ی گازی.
ئێستا جاكی بالان به‌ دوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت له‌و ئاڵوده‌بوونه‌ رزگاری بێت، چونكه‌ به‌ وته‌ی خۆی ده‌ڵێت كه‌ زۆر بێزار بووم له‌ خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وه‌ گازیه‌ و ده‌مه‌وێت جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروستم هه‌بێت، تا مناڵه‌كانم گه‌وره‌ بكه‌م و زیاتر له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانمدابم.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ بۆ دابینكرندی بڕه‌ پاره‌ی پێویست، ده‌بێت ئه‌و ژنه‌ فول تایم كاربكات و به‌مه‌ش كاتێكی وه‌های بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ تاكو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا كاتێكی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت.