كوڕه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت

پیاوێكی چینی به‌ناوی ژه‌وو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ حوكمی زیندانیكردنی درا دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌مناڵه‌كه‌ی خۆی فرۆشتووه‌ تا بڕه‌پاره‌یه‌ك به‌ده‌ست بهَنێت و بتوانێت به‌شداری له‌ كێبڕكێیه‌كی ته‌له‌فزیۆنی بكات تایبه‌ت به‌پیشاندانی توانای به‌هره‌داران.
دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری پیاوه‌كه‌ بۆی ده‌ركه‌وت كوڕه‌كه‌یان دیارنه‌ماوه‌ ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیكرد به‌ هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌و له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ باوكی مناڵه‌كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ فرۆشتنی مناڵه‌كه‌ی خۆی، هاوكات باوكی مناڵه‌كه‌ دانی به‌وه‌دانا كه‌ كوڕه‌كه‌یانی به‌ ژن و مێردێك فرۆشتووه‌ كه‌ مناڵیان نه‌بوه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ بڕی (1650) دۆلاری ئه‌مریكی وه‌رگرتووه‌.
هه‌روه‌ها باوكه‌كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی فرۆشتنی مناڵه‌كه‌شیانی بۆ ئه‌وه‌گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ پاره‌ی پێویستی پێنه‌بووه‌ تا به‌شداری له‌پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌ت به‌ به‌هره‌داران بكات و هیواكه‌ی خۆی به‌دیبێنێت كه‌ بوون به‌گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگه‌، بۆیه‌ به‌وبڕه‌ پاره‌یه‌ ویستویه‌تی بڕی تێچونی هاتووچۆو پاره‌ی به‌شداریكردنی كێبڕكێكه‌ی پێدابین بكات تاده‌گاته‌ پڕۆگرامه‌كه‌.