ئۆتۆمبێلەكانی دەكێشێتەوە

كۆمپانیای كرایسلەری ئەمەریكی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل ئاشكرای دەكات 870 هەزار ئۆتۆمبێل لەسەرانسەری جیهان دەكێشێتەوە لەبازاڕەكاندا.
كرایسلەر روونیكردۆتەوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەكێشرێنەوە لەبازاڕەكاندا لەجۆرەكانی جێپ گراند چیرۆكی و دودج دورانگۆن.
هۆكاری ئەو كێشانەوەیەشی گەڕاندۆتەوە بۆ بوونی گرفتی هونەری لە سیستمی برێكی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا كە ساڵانی 2011 بۆ 2014 دروستكراون‌و 644 هەزاریان لەنێو بازاڕەكانی ئەمەریكادان.