عه‌ره‌فات له‌ گۆڕ ده‌ر ئه‌هێنن

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، سه‌رچاوه‌ به‌رپرسه‌كانی‌ فه‌له‌ستین ئاشكرایان كردووه‌، له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكی‌ تردا به‌مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ گۆڕه‌كه‌ی‌ یاسر عه‌ره‌فات هه‌ڵده‌درێته‌وه‌.
ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، له‌ ئه‌مڕۆه‌وه‌ تاوه‌كو نزیكه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ی‌ تر مه‌زاری‌ یاسر عه‌ره‌فات به‌ رووی‌ خه‌ڵیكدا ده‌به‌سترێت ئه‌وه‌ش له‌ پێناو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی‌ مردنی‌ عه‌ره‌فات.
سایتی‌ “ئه‌لعه‌ره‌بیه‌”بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌سوكاره‌ نزیكه‌كانی‌ عه‌ره‌فات ئاشكرایان كردووه‌، بڕیاره‌ له‌ 26ی‌ ئه‌م مانگه‌دا گۆڕه‌گه‌ی‌ عه‌ره‌فات به‌ ئاماده‌بوونی‌ دوو لێكۆڵیه‌وه‌ری‌ فه‌ره‌نسی و تیمێك له‌ پسپۆرانی‌ سویسرا  و رووسیا هه‌ڵبدرێـته‌وه‌.
به‌رپرسان و كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ پێناو نه‌ بینینی‌ لاشه‌ی‌ یاسر عه‌ره‌فاتدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ ناده‌ن رۆژنامه‌ نوسان وێنه‌ی‌ رووفاته‌كه‌ی‌ عه‌ره‌فات بگرن.
به‌ پێی‌ وته‌ی‌ واسڵ ئه‌بو یوسف ئه‌مینداری‌ گشتی‌ به‌ره‌ی‌ ئازادكردنی‌ فه‌له‌ستین، هه‌ڵبژاردنی‌ پسپۆرانی‌ رووسیا له‌ پێناو ئه‌وه‌دایه‌، ئه‌وان دۆستی‌ فه‌له‌ستینن و گه‌وره‌ترین تاقیگه‌ی‌ دیاریكردنی‌ ژه‌هریان له‌ جیهاندا هه‌یه‌، بۆیه‌ بوونی‌ پسپۆرانی‌ رووسیا پێویسته‌.
یاسر عه‌ره‌فات له‌ 11/11/2004له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ فه‌ره‌نسا كۆچی‌ دوایی‌ كرد به‌ڵام به‌بڕوای‌ به‌رپرسانی‌ فه‌له‌ستین و كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ عه‌ره‌فات ژه‌هرخواركراوه‌ نه‌ك به‌ مردنی‌ ئاسایی‌ مردبێـت.