به‌ (760) هه‌زار دۆلار فرۆشرا

كامێرایه‌كی‌ ئاسایی‌ مۆدێل كۆنه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ گه‌شتی‌ سه‌ر مانگی‌ كردوه‌ و له‌وێ دیمه‌نی‌ پێ تۆماركراوه‌ له‌ زیادكردنێكی‌ ئاشكرادا به‌ نزیكه‌ی‌ (760) هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
ئه‌و كامێرایه‌ له‌ ساڵی‌ (1968) دروستكراوه‌ و له‌ جۆری‌ (هاسلبالد 500)یه‌ و له‌ خانه‌ی‌ گالێری‌ فیستلیچی‌ ڤیه‌ننا فرۆشرا، وه‌ك به‌شێك له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی‌ ساڵی‌ (171) برایه‌ سه‌ر مانگ و تاكه‌ ئامێری‌ تۆمار كردن و كامێرایه‌ كه‌ له‌سه‌ر مانگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.
خانه‌كه‌ رایگه‌یاند: كڕیاری‌ كامێراكه‌ بازرگانێكی‌ یابانیه‌ به‌ ناوی‌ تیرۆكازۆ فۆگیساوا و له‌ڕێی‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنیه‌وه‌ به‌بڕی‌ (550) هه‌زار یۆرۆ كڕیویه‌تی‌ كه‌ سه‌ره‌تا زیادكردنه‌كه‌ی‌ به‌ (80) هه‌زار یۆرۆ ده‌ستیپێكردوه‌.