پاڵەوانی یاری کیکبۆکسینگی عیراقو جیهان، رەیاد ئەل عەزاوی، بەسەیارەیەکی جۆری فیراریی کەنرخەکەی دەگاتە دوو سەد هەزار پاوەندی بەریتانی، سەرنجی رێبواڕانی لەندەن بۆلای خۆی رادهكێشێت.
دوای ئەوە ئەو پاڵەوانەی یاری کیکبۆکسینگ لەیەکێک لەهۆڵەکانی وەرزشکردن لە Kensingtonی لەندەن، سەرقاڵی مەشقکردن بو، کاتێک فیرارییەکەی لەسەر شەقامەکە پارک کردبو. ژمارەیەکی زۆر رێبوار لێی کۆبونەوە بەهۆی سەرنجراکێشیو دەگەمەنی ئەو جۆرە فیرارییە کە تایبەت بەخۆی زێرپۆشکراوە. ژمارەیەک راگەیاندنی بەریتانیاش وێنەو نرخی ئەو فیراریەی رەیاد ئەل عەزاوییان بڵاوکردۆتەوە كاتێك کۆمەڵێک رێبوار دەوریانداوەو وێنەی دەگرن.
فیراری سپایدەر 458 یەکێکە لەو ئۆتۆمبیلا هەرە باشانەی کە لەئیتاڵیا دروستکراوە. خێرای لەکاتژمێرێکدا دەگاتە 320 کیلۆمەتر.
رەیاد هاوڵاتیەکی عێراقیەو لەتەمەنی 13 ساڵیەوە دەستی بەیاری کیکبۆکسینگ کردوە. لەسەر ئاستی عێڕاق شەش جار نازناوی پاڵەوانی نەتەوەی بەدەستهێناوە. هەروەها لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دوجار بۆتە پاڵەوان. دواتر چۆته باریتانیاو تائێستاش لەسەر ئاستی ئهو وڵاته دوجار نازناوی پاڵەوانی بەدەست هێناوە، لەهەوڵی سەرکەوتنیشدایه بۆ پاڵەوانی وڵاتانی ئەورپا.
ئەو پاڵەوانە جارێکی دیکەش بۆتە مانشێتی رۆژنامەکان کاتێک ساڵی 2008 گۆرانیبێژی بەناوبانگ، سوزانە تەمیم، کۆچی دوای کرد، بەهۆی ئەو پەیوەندیە نزیکیەی لەنێوانیانداهەبو، تەنانەت بەشێک لەرۆژنامەکان، هەواڵی هاوسەرگیری نێوان ئەو دوانەیان بڵاوکردبۆوە.
ئەلعەزاوی دەڵێ دەوێ سەربکەوێت بۆ پاڵەوانی جیهانی کیکبۆکسینگ، تا نازناوی نیشتیمانەکەی کە عێراقە بەرزرابگرێت.