ووڵاتی جگەرەكێش

بەپێی ئامارێك ئەوە دەركەوتووە، رووسیا گەورەترین ووڵاتە لەسەر ئاستی جیهان لەڕووی زۆری جگەرەكێشەكان.
لەئامارەكەدا هاتووە، ڕێژەی جگەرەكێشەكان لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی هەیە بەشێوەیەك لەكۆی دە كەس چواریان جگەرەكێشن، واتە (40%) ی هاوڵاتیانی ئەو ووڵاتە جگەرەكێشن.
لەلایەن خۆشیەوە حكومەتی مۆسكۆ باری تەنگەتاوی لەسەر ئاستی سەرجەم وەزارەتەكان راگەیاندووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مردنی بێدەنگ و بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕێو شوێنێكی تووندیان گرتۆتەبەرو لەشوێنە گشتیەكانیش قەدەغەی جگەرەكێشان كراوە.