عێراق (90) تۆن ئاڵتونی‌ یه‌ده‌گی‌ هه‌یه‌

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌، ڕێژه‌ی‌ ئاڵتونی‌ یه‌ده‌گ له‌بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق، گه‌یشتۆته‌ (90) تۆن ئاڵتون.
ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ ئاڵتون له‌بانكی‌ ناوه‌ندی‌ له‌دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ له‌ماوه‌ی‌ دوو مانگی‌ ڕابردودا (60) تۆن ئاڵتونیان كڕیوه‌.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕ‌وو، به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ئاڵتونی‌ یه‌ده‌گ، بۆ پاراستنی‌ به‌های‌ دیناری‌ عێراقیه‌، به‌و ئامانجه‌ی‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌هاكه‌ی‌ دانه‌به‌زێت.