جارێكی دیكه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌رپرسانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانیان ئاگاداركرده‌وه، كه هه‌موو جموجوڵێكی بازرگانی له‌و مه‌رزه‌دا ڕابگرن، ئه‌وه‌ش به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی ئێرانییه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی NNA، به‌هۆی هاتنی وه‌رزی گه‌شتوگوزار كه له‌كۆماری ئیسلامیی ئێران به (13) به‌ده‌ر ناوزه‌د ده‌كرێت، هه‌موو جموجوڵێكی بازرگانی له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌راندا ڕاگیراوه‌و داخستنه‌كه‌ش ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
له‌لێدوانێكی پێشوتریدا، (مه‌سعود محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به NNA ڕاگه‌یاند، له‌كاتی پشوه‌كانی ئێران‌دا، هه‌موو جموجوڵێكی بازرگانی ڕاده‌وه‌ستێت، ته‌نها هاتوچۆی گه‌شتیاری نه‌بێت.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، تاكه مه‌رزی سنوری پارێزگای هه‌ولێره، پارێزگاكه به‌كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.