سامسۆنگ وه‌به‌رهێنان له‌عێراقدا ده‌كات

كۆمپانیای‌ سامسۆنگی‌ كۆری‌ بۆ ئه‌ندازیاری‌، به‌مه‌به‌ستی‌ كاركردن له‌بواری‌ وزه‌دا، گرێبه‌ستێكی‌ به‌بڕی‌ ( 845) ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ‌ عێراقدا واژۆ كردوه‌.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ كۆریا (یونهاب) ئاشكرایكردوه‌، كۆمپانیای‌ سامسۆنگ بۆ ئه‌ندازیاری‌، به‌مه‌به‌ستی‌ په‌ره‌پێدان‌و فراوانكردنی‌ كێلگه‌ی‌ نه‌وتی‌ (زوێر)، گرێبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ به‌غدادا واژۆ كردوه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌دامه‌زراندنی‌ كارگه‌یه‌كی‌ جیاكردنه‌وه‌و ده‌رهێنانی‌ گاز له‌نه‌وتی‌ خاو.
پێشتریش چه‌ند گه‌وره‌ كۆمپانیایه‌كی‌ بواری‌ نه‌وت‌و ته‌كنه‌لۆژی‌، چه‌ندین گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ به‌غدادا واژۆ كردوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ په‌ره‌پێدانی‌ كه‌رتی‌ نه‌وت له‌عێراقدا.