بەهۆی قوماركردن تیایان دا لە شاری سلێمانی 2 گازینۆ داخران و لەبەرامبەر ئەو كارە رێگە پێنەدراوەشدا خاوەنەكانیان رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە ,
ئەمڕۆ پێنج شەممە 3-4, لە بازاڕی دارەسوتاوەكەی شاری سلێمانی 2 گازینۆ بەهۆی قوماركردنەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە داخران ,
بژار سابر سەرۆكی یەكێك لە لیژنەكانی بەدواداچونی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند پاش دڵنیابونیان لە ئەنجامدانی قومار كردن و كاری رێگەپێنەدراو لەو 2 گازینۆیەدا لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیار لەسەر داخستنیان دراو ئەمڕۆش لیژنەكەیان بڕیارەكەیان جێبەجێ كرد و هەر دوو گازینۆكەیان بۆ هەمیشەیی داخست ,راشیگەیاند لە بەرامبەر ئەو كارە رێگەپێنەدراوەدا خاوەنی ئەو گازینۆیانە رووبەڕوی سزای یاسایی دەكرێنەوە .
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی