توێژینەوەیەكی سویدی: پەیوەندی لەنێوان تەمەنی ژن و ئاستی ڕێژەی داهاتی پیاوەكەیەوە هەیە

توێژینەوەیەكی سویدی كەتازە ئەنجامدراوە ئەوەی دەرخستووە كەپەیوەندی لەنێوان تەمەنی ژن و ئاستی ڕێژەی داهاتی پیاوەكەیەوە هەیە.
لەمبارەیەوە ئاژانسەكانی هەواڵ باس لەوەدەكەن، كەلەئەنجامی توێژینەوەیەكی سویدی ئەوە دەركەوتووە كە ئاستی داهاتی ڕۆژانەی پیاو پەیوەندی بەتەمەنی ژنەوە هەیەو ئەگەر ژنێك شووی بەپیاوێكی هاوئاستی خۆی بوو لەژیان و ژیانێكی خۆشبەختانەیان بەسەر برد ئەوا تەمەنیشی درێژدەبێت و بەپێچەوانەش ئەگەر لەژیانی بەردەوام خەمۆك و دەردەسەری بوو ئەوا بەشێوەیەكی بەردەوام لەخەم و هەمدا ژیان بەسەر دەبات و ڕەنگە چەندین نەخۆشی جۆراوجۆری لێ پەیداببێت و ببێتە هۆی لەدەستدانی ژیانی.
لەتوێژینەوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە كەئەگەر بێت و ژنان كاریان لەدەرەوەی ماڵەكانیان هەبێت ئارەزوویان هەیە ڕەوشی ژیانیان باشتر بێت.
جێگەی باس كردنە بارودۆخی ژیانی ڕۆژانە كاریگەری ڕاستەخۆی هەیە لەسەر باری تەندروستی مرۆڤ و زۆرجار گوزەرانی خراپ والە مرۆڤ دەكات پەنا بۆ زۆر ڕێگا ببات بۆ ئەوەی ژیانی خۆی دابین بكات و ڕەنگە ئەو كارەش كاریگەری زۆر نێگەتیڤی بۆسەر ژیانی دروست بكات.