به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له كوشتنی باوك و براكه‌یدا هه‌بووه، كچه‌كه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا كه له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانی ئه‌و وڵاته‌وه كوژرا، سكاڵا له‌سه‌ر په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی و به‌رپرسانی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی تۆمار ده‌كات.
بریكاری عائیشه قه‌زافی ئاشكرای كردووه، عائیشه قه‌ززافی، جه‌زائیری جێنه‌هێشتووه به‌ڵكو هه‌مووی ده‌نگۆییه و عائیشه ده‌یه‌وێـت سكاڵا له‌سه‌ر ناتۆ تۆمار بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌شیر ئه‌لسه‌ید بریكاری عائیشه قه‌زافی كچی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌وترێـت عائیشه خاكی جه‌زائیری جێهێشتووه، دوورن له راستیه‌وه.
به‌شیر ئه‌لسه‌ید وتی: “عائیشه له جه‌زائیره‌وه داوای لێكردووم سكاڵا له‌سه‌ر ناتۆ و به‌رپرسانی قه‌ته‌ر و ئیمارات و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه تۆمار بكه‌م كه ده‌ستیان له كوشتنی باوك و براكه‌یدا هه‌بووه”.
ئاژانسی “شروق ئه‌لجه‌زائیر” بڵاویكردۆته‌وه، به‌شیر ئه‌لسه‌ید پێی راگه‌یاندوون، ئه‌و ئێستا له تونس ده‌ژی و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به زووترین كات سه‌ردانی جه‌زائیر بكات بۆ ئه‌وه‌ی عائیشه قه‌زافی ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه تاوتوێی ئه‌و سكاڵایانه بكه‌ن كه بڕیاره له دژی ناتۆ و به‌رپرسانی قه‌ته‌ر و ئیمارات تۆماری بكه‌ن.
به‌م دواییانه رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت بڵاویكردبووه‌وه، به‌رپرسێكی باڵای لیبیا ئاشكرای كردووه له دوای 14 مانگ مانه‌وه له جه‌زائیر، هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ی قه‌زافی خاكی ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشتووه ته‌نها سه‌فیه فركاشی خێزانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌و وڵاته ماوه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه عهبدحهمید ئه‌بو زاهر باڵیۆزی جه‌زائیر له لیبیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه باڵیۆزخانه‌كه‌یان ئاگاداری رۆشتنی خێزانه‌كه‌ی قه‌زافی نین بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.