له‌بری پسوله‌ی ژماره (21)ی تایبه‌ت به‌نه‌وت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی، پسوله‌یه‌كی نوێ دابه‌شده‌كات.
(جه‌مال عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، به‌رده‌وامن له‌دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌ئێستاشدا پسوله‌ی ژماره (20)یان دابه‌شكردوه، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌هاوڵاتیان ماون، نه‌وتی ئه‌و پسوله‌یه وه‌ربگرن.
هێمای به‌وه‌شكرد، ئێستا له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا، ده‌ستیانكردوه به‌دابه‌شكردنی پسوله‌یه‌كی نوێی نه‌وت، كه له‌بری پسوله‌ی ژماره (21)ی نه‌وت به‌كارده‌هێنرێت، چونكه چاپكردنی پسوله‌كانی (21،22و 23) دواكه‌وتوه، تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌و پسولانه‌یان پێده‌گات، پسوله‌ی نوێ به‌كارده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌رهاوڵاتیاندا به‌رده‌وامبێت.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌رناوچه‌یه‌ك به‌و پسوله نوێیه نه‌وتی وه‌رگرتبێت، پسوله‌ی نه‌وتی ژماره (21)ی پێ‌نادرێت، تا ئێستاش هیچ بڕیارێك نییه بۆ پێدانی به‌رمیلێك نه‌وتی بێبه‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان.